٢٦ ئایار ٢٠٢١ - ١١:٥٠
بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دیار نییەو ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێم دیار نین ناگەرێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشێکی زۆری داهاتی خاڵە سنورییەکان ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، بە تایبەت خاڵە سنوورییەکانی ئیبراییم خەلیل و حاجی ئۆمەران ،ماوەی نۆ مانگیشە بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ زوڵاڵ کردنی داهاتی خاڵە سنورییەکان دراوە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکارنەبووە.

کاروان گەزنەیی باسی لەوەشکرد، داهاتی نەوت کێشەیەکی زۆری تێدایە و سەرباری نازوڵاڵی، بەشێکی کۆمپانیا حزبییەکان سودمەندی سەرەکین لە داهاتی نەوت، چەندین جاریش بە یاداشتنی ڕەسمی داوامان کردووە حکومەت لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە.

342/